بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: گه‌وره به‌رپرسێكی ده‌زگای دژه تیرۆر له له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند، له‌میانی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له چه‌ندین ناوچه‌ی جیا له پاش هێرشه‌كه‌ی شاری له‌نده‌ن، تا ئێستا 10 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، له نوێترین ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ستگیركراون، ژن و پیاوێكن له شاری مانشسته‌ر.
هه‌ر چه‌نده پۆلیسی به‌ریتانیا پێی وایه ئه‌و تاوانباره‌ی هێرشه‌كه‌ی شاری له‌نده‌نی ئه‌نجامداوه هه‌ر خۆی بوه، به‌ڵام ئه‌و گه‌وره به‌رپرسه‌ی ده‌زگای دژه تیرۆر ڕایده‌گه‌یه‌نێت ده‌یانه‌وێ بزانن ئه‌و هۆكارانه چی بوون وای له‌و هاوڵاتیه به‌ریتانیه كردووه ببێته توندڕه‌و و ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستیه ئه‌نجامبدات، یان كێی له پشته‌وه‌و بوه‌و هانیداوه ئه‌و كاره بكات.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و گه‌وره به‌رپرسه‌ی ده‌زگای دژه تیرۆر له له‌نده‌ن هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان چه‌ندین ناوچه‌ی شاری له‌نده‌ن و پهرمێنگههام و وێڵز و مانشسته‌ر و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی گرتۆته‌وه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو هه‌زارو حه‌وت سه‌د پارچه‌دا گرتوه كه ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپیوته‌ری تیادایه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییشیان به سێ هه‌زارو 500 شایهتحاڵیشهوه كردووه.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی به‌ریتانیاش, خالید مه‌سعود ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی دوو ڕۆژی پێشووی شاری له‌نده‌ن, له ساڵی 2008دا له سعودیه كاریكردووه، هه‌ر بۆیه پۆلیس ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی تاوانباره‌كه سهردانیكردوون، زانیاری له‌سه‌ر ده‌ست بكه‌وێت.













.............